image
هەواڵ

ئاگاداری لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە

2026-04-22
#ئاگادارکردنەوە ... لە بەشی " تۆماری " بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتیان ... بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە لە ڕابردوو فۆڕمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتوە لە ژمارە 1980 بۆ سەرەوە تا ژمارەکانی ..... 1989 بەهەر پیت و ژمارەیەکی دڵخوازی داواکراو ڕێکارەیاساییەکانیان جێبەجێ نەکردوە لە بەڕێوەبەرایەتیمان ( بەشی تۆمار کردن ) واتا وەصڵی ژمارەی دڵخوازی نەبڕیوە لە سبەی واتە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٢ تا بەرواری ٢٠٢٦/٥/٢٢ لە ماوەی" یەك مانگدا " پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بەشی - تۆمار بکەن و ڕێکارەیاساییەکان جێبەجێ بکەن بە پێچەوانەوە هیچ مافێکی خاوەنداری بەسەر ئەو ژمارەیەوە نامێنێت بۆ زانیــــــن و ئاگاداری ... لە گەڵ ڕێزدا . . بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە